هه‌ژماری گوگڵ ڕێگه‌ت بۆ خۆش ده‌كات بۆ چوونه‌ناو خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك جیمه‌یڵ و یوتیوب هو گوگڵ+. پێویستیمان به‌هه‌ندێك زانیاری تاكه‌كه‌سی هه‌یه له‌كاتی به‌شداربووندا بۆ پاراستنی هه‌ژماره‌كه‌ت و دڵنیبه له‌پێشكه‌شكردن ئه‌زموونێكی جوان بۆت.
ناو (الأسم ، Name): ناوت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی گوگڵ به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه كاتێك تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر له‌سه‌ر شتێك به‌شداری ده‌كه‌یت ناوت ده‌رده‌كه‌وێت.
ناوی به‌كارهێنه‌ر (أسم المستخدم ، Username): ناوی به‌كارهێنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆت به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ناونیشانی پۆسته ئه‌لكترۆنییه‌كه نوێیه‌كه‌ته له جیمه‌یڵ، بۆ چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو هه‌ژماره‌كه‌ت له‌گوگڵ پێویسته به‌ناوی به‌كارهێنه‌ره. ده‌توانیت پیت یا ژماره یان خاڵ به‌كاربهێنیت و هاوكاریت ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوێك باشتر له‌كاتی كێشه‌یه‌كدا.
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون (كلمه المرور ، Password): بۆ پاراستنی هه‌ژماره‌كه‌ت باشترین وشه‌ی تێپه‌ڕبوون هه‌ڵبژێره. كاتێك وشه‌ی تێپه‌ڕبوون دروست ده‌كه‌یت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه:

- وشه تێپه‌ڕێكی زیره‌ك هه‌ڵبژێره.
- له‌هیچ ماڵپه‌ڕێكی تر به‌كارت نه‌هێنا بێت.
- ده‌توانیت مه‌تر و هاوشێوه‌كانی به‌كاربهێنیت له وشه تێپه‌ڕه‌كه‌ت بۆ گرانتر كردنی له‌لای میوان.
- هه‌شت پیت كه‌متر به‌كارمه‌هێنه.
ڕۆژی له‌دایكبوون (التأريخ الميلاد ، Date of birth): ته‌مه‌نی تۆ یارمه‌تیمان ده‌دات له‌به‌كارهێنانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت لێ نه‌بێت پیشان نادرێت.
ڕه‌گه‌ز (الجنس ، Gender): له شته‌كاندا به‌كاردێت، بۆ نموونه "ئه‌و (نێر)" و "ئه‌و (مێ)" دیاری ده‌كات كاتێك به‌شداری ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر. به‌ڵام ده‌توانیت بینی ڕه‌گه‌ز بگۆڕیت له‌دوای دروستكردنی هه‌ژماره‌كه‌ت له گوگڵ، كاتێك "هیتر" بگۆڕیت بۆ "نێر" یان "مێ"، له‌زمانی كوردی زاری خواروو ڕه‌گه‌ز دیار نییه، به‌ڵام له زاری سه‌روو دیاره به به‌كارهێنانی (یا) یان (یێ).
ژماره‌ی مۆبایل (رقم الجوال ، Phone number): دامه‌زراندنی ژماره‌ی مۆبایل له هه‌ژماره‌كه‌ت ڕێگایه‌كی ئاسان و باوه‌ڕپێكراوه زیاتر بۆ یارمه‌تیدانی ئاسایشی هه‌ژماره‌كه‌ت. هه‌روه‌ها ڕێگایه‌كه بۆ وه‌رگرتنه‌وه یان گۆڕینی وشه‌ی تێپه‌ڕبوون له‌كاتی بیرچوونه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕبوون له‌هه‌ر كاتێكدا. ئه‌م خانه‌یه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
ناونيشانى پۆستی ئه‌لكترۆنی تر (عنوان بريد إلكتروني آخر ، Other Email Address): هه‌مان ڕۆڵی ژماره‌ی مۆبایل ده‌گێڕێت، ئه‌مه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، یارمه‌تیمانده‌دات بۆ ناساندنه‌وه‌ی تۆ و ئاسایشی هه‌ژماره‌كه‌ت، هه‌روه‌ها به‌ناردنی ئاگاداركه‌ره‌وه گرنگه‌كان بۆ ئه‌و ئیمه‌یڵه، پیویسته ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی ده‌ینووسیت خۆت سه‌رپه‌رشتی بكه‌یت یان بتوانی بچیته ناو به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو.
شوێن (الموقع ، Location): ئه‌و وڵاته یان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌له لیسته‌كه‌دا هه‌یه دیاری بكه.
پاش دروستكردنی هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌توانیت ته‌ماشای زانیارییه‌كانت بكه‌یت یان ده‌ستكاری بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی چوون بۆ لاپه‌ڕه‌ی ڕێكخستنی هه‌ژمار (سه‌رنج بده نا‌توانیت ڕۆژی له‌دایكبوونت له‌و په‌ڕه‌یدا بگۆڕێت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌كاتی دروستكردنی هه‌ژمار بتوانیت).

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق